بەوێنە .. تەرمێك دۆزرایەوە و گومان دەكرێ دانەر بێت
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، تەرم و جلوبەرگی منداڵێك لە سنووری شەمامك دزۆراوەتەوە كە گومان دەكرێت دانەر بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: كاتژمێر 6ى به‌یانیى ئه‌مڕۆ هێزەکانی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر (بنکەی پۆلیسی شەمامک)، دوای گەڕانێکی ورد و چڕ لە نزیک گوندی سیاو، تەرمی منداڵێکیان دۆزییەوە.
ڕۆژی 17ـی كانوونی یەكەمی رابردوو بەهۆی لافاوەوە، 12 كەس لە هەولێر خنكان، تا ئێستا تەنیا تەرمی دانەر نەدۆزراوەتەوە و گەڕانیش بەدوای بەردەوامە.