بایدن ‌و ماکرۆن پرسی ئۆکراینا و پەیوەندییەکانی ئەمریکا ‌و روسیا تاوتوێ دەکەن

ڤلادیمێر پۆتین، بەجیا لەگەڵ هەر یەک لە جۆبایدن ‌و ئیمانوێل ماکرۆن، گرژی ‌و ئاڵۆزییەکانی سنوری ئۆکراینا، تاوتوێ دەکەن.

بەرپرسێک لە کۆشکی سپی ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا بە ئاژانسەکانی جیهانی راگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ هەریەک لە جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی روسیا، لە پەیوندییەکانی تەلەفۆنیدا، دواپێشهاتەکانی پرسی ئۆکراینا ‌و پەیوەندییەکانی واشنتۆن ‌و مۆسکۆ، تاوتوێ دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لەسەر پێشنیازی روسیا دەکرێت ‌و ئەوان وتویانە با رۆژی دووشەممە پەیوەندییەکە ئەنجام بدرێت، بەڵام بەرپرسانى کۆشکى سپى داوایانکردوە ئەمڕۆ شەممە پەیوەندیەکە ئەنجام بدرێت.

هاوکات، کۆشکی ئەلیزێ بڵاویکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتن و هاوتا روسییەکەی، گرژیەکانی سەرسنوری ئۆکراینا تاوتوێ دەکەن لەپێناو دۆزینەوەی رێگا چارەی دیبلۆماسیی بۆ گرفتەکە.

هاوکات ئەمریکا، بریتانیا، ئەڵمانیا، ئیسرائیل و بەشێک لەوڵاتانی جیھان داوا لەھاوڵاتییەکانیان دەکەن بەزوترین کات ئۆکراینا بەجێبھێڵن، پێش ئەوەی قەدەغەی گەشتکردن لە وڵاتە رابگەیەنرێت.

Back to top button