سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ وه‌زيرى ڕۆشنبيرى ده‌كات

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2022/2/12  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ حه‌مه‌ى حه‌مه‌سه‌عيد وه‌زيرى ڕۆشنبيريى هه‌رێمى كوردستان، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو خاتوو غه‌ريبه‌ عه‌زيز بارام ـ ى دايكيان، سه‌ره‌خۆشى لێكرد.

نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به ‌خانه‌واده‌ و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.

لاى خۆيه‌وه‌ حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عيد سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يان بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شیی سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.

Back to top button