بە بۆنەی کۆچی دوایی ” پاتریارک مار ” ئەدای دووەم پرسە و هاوخەمی خۆی ئاراستەی برایانی کریستیان دەکات
لە پەیامی هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا هاتووە،
بۆ کۆچی دوایی قەداسەتی پاتریارک مار ئەدای دووەم، پاتریارکی کەنیسەی کۆنی ڕۆژهەڵاتی، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی باوەڕدارانی کەنیسەی کۆنی رۆژهەڵاتی و خوشک و برایانی کریستیان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
بۆ کۆچی دوایی قەداسەتی پاتریارک مار ئەدای دووەم، پاتریارکی کەنیسەی کۆنی ڕۆژهەڵاتی، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی باوەڕدارانی کەنیسەی کۆنی رۆژهەڵاتی و خوشک و برایانی کریستیان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان