رووسیا بۆ ڕێگری لە تەشەنە کردنی ناکۆکییەکان لە گەڵ ئۆکرانیا مەرجی هەیە

 

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەکردنی ناکۆکییەکان لە گەڵ ئۆکراینا ، پێویستە وڵاتانی ئەندامی ” ناتۆ ” ئۆکراینا نەکەنە ئەندامی وڵاتانی ئەتلەنتیکی باکووری ” ناتۆ”

بە پێی ڕاپۆرتی تایبەتی ” ڕەشەتوودەی ” ئەلەکسی پوولیشچووک ” بەرپرسی وڵاتانی سەربەخۆی هاوبەرژەوەندخوازی ڕووسیا ، ڕایگەیاندووە پێویستە ئۆکراینا بە پێی یاسای ئیستای لە ڕوانگەی نێونەتەوەیی بمێنێتەوە وەک وڵاتێکی بێلایەن و بێهاوپەیمان .

“پوولیشچووک” هاوکات ئاشکرای دەکات ، ناتۆ نابێت ” کییف ‘ باکاتە ئەندام بۆ ئەوەی نەبێتە  جەمسەرێک لە بلۆکی دەسەڵات بە پێی ڕاگەیاندراوی ساڵی 1990 ، هەمان یاساش لە ساڵی 1991 وەک یاسای بنەڕەتی ئەو وڵاتە دەنگی پێدراوە ، لە دەستووری ساڵی 1996 بۆ جارێکیتریش پێداگری لە سەر بێلایەن بوونی دراوە ، هەر ئەو یاسایەی ئیستا کاری پێدەکرێت ، بۆیە پێویست ناکات ببێتە ئەندامی ناتۆ .

سەرچاوە > ڕەشە توودەی

Back to top button