ئەمڕۆ دادگا بڕیار لەبارەی كاندیدبوونی هۆشیار زێباری دەدات

بڕیارە ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵ، دواین بڕیاری خۆی لەسەر ئەو سكاڵایانە بدات كە دژی هۆشیار زێباری تۆمار كراون بۆ كاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.

ئەمڕۆ یەكشەممە 13ـی شوبات، دادگای باڵای فیدراڵ سەعات 11 كۆ دەبێتەوە، بڕیاری كۆتایی لەبارەی كەیسی هۆشیار زێباری بەربژێری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەركۆماری عێراق دەدات.

هاوکات مەسعود حەیدەر، راوێژکاری سەرۆک بارزانی لە تویتێکدا، ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە، کە باس لە کشانەوەی هۆشیار زێباری دەکەن و گوتی، دوای نیوەڕی ئەمڕۆ، زێباری کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لەبەغدا سازدەکات.

بەپێی ئەو كاتەی دیاری كراوە، ئێوارەی ئەمڕۆ كۆتایی دێ‌ بە تۆماركردنی ناوی ئەو كەسانەی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق خۆیان كاندید كردووە.

 

Back to top button