قاچاخچێتی مادە هۆشبەرەکان لە عێراق پەرە دەستێنێت
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای بەسرەی باشوری عێراق لیوا عەلی ئەلماجدی، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەرفراوانی لەو پارێزگایە ڕاگەیاند و بەڵێنی دەستگیرکردنی سەرجەمی قاچاخچییەکانی ماددە هۆشبەرەکان دەدات.
ماجدی، وتیشی: “هێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەرفراوانیان لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای بەسرە دەستپێکردووە بۆ دەستگیر کردنی بازرگانان و ڕێگری لە برەوپێدەرانی ماددە ژەهراوییەکان لەناو هاوڵاتیاندا”.
گوتیشی: ئۆپەراسیۆنەکە تا ئێستا بووە هۆی دەستگیرکردنی چوار کەس و بەردەوامیشی هەیە، ئێمە هەموو قاچاخچییەکانی ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگاکە دەستگیر دەکەین.
سەرچاوە : ئارتی