كادرانی پەكەكە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

گروپێکی دڵسۆز بۆ سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان -پەکەکە، ناڕەزاییان دەربڕی لەسەر بڕیاری فەرماندەیەکی سەربازی عێراق بۆ لادانی وێنەی ئەو سەرکردەیەی پەكەكە لە ناوچەی شەنگال.

گروپەکە لە ناوچەی شەنگال دەرکەوتن، کە بەشێکیان لەلایەن پەکەکەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێن و ئاڵاکانی پەکەکە و وێنەکانی ئۆجالانیان هەڵداوە و لە دژی لابردنی وێنەی ئەو كۆبونەوە.

ڕۆژی هەینی فەرماندەی فیرقەی 20ی سوپای عێراق ئەثیر ئەلروبەیعی وێنەی ئۆجالانی لە چوارگۆشەیەک لە ناوچەی شەنگال لابرد و ئاڵای عێراقی لە شوێنی دانا و هەڕەشەی بەخاکسپاردنی لە ئەو کەسانە کرد کە دووبارە وێنەی ئۆجەلان بەرزدەكەنەوە.

سەرچاوە : ئارتی

Back to top button