كۆبوونەوەی سوونەكان بۆ دابەش كردنی عێراق دەستی پێكرد
خواكوڕك
بە مەبەستی دامەزراندنی هەرێمێكی سوونە لە عێراق توركیا بەهاوكاری عەرەبستانی سعودی و قەتەر پێشوازی لە كەسایەتیە ناودارەكانی سوونەی عێراقی دەكات، لەو كۆبوونەوەیە باس لە جیابوونەوەی كوردستان و دمەزراندنی هەرێمێكی سوونە و بەرەنگار بوونەوەی حشدی شەعبی كراوە”.
كۆبونەوەی سوونەكان لە ئیستەنبۆل كاردانەوەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی لێكەوتەوە لە میدیا ئێرانیەكانەوە هێرشی تووندی كردە سەر بەشداربووان و كۆبوونەوەكە و رایگەیاند دژی هەر هەوڵێكە عێراق بەرەو پارچە پارچە كردن ببات”.
ئاژانسی فارسی سەر بە حكومەتی ئێران دەلێت دوای دەركردنی راگەیەندراوێكی كۆبوونەوەكە لە ئیستەنبۆل، سەلیم جبوری خۆ بێ بەری كردوە ئاژانسەكە لەزاری سەلیم جبوری باسی لەوە كردووە، كە ناوبراو بەشداری هیچ كۆبوونەوەیك بە مەبەستی دابەشبوونی عێراق ناكات و یان بیهەوێت عێراق قەرزارباری پلانێكی بیانی بكات، ئەو جەختی كردەوە: هەندێك دیداری بە مەبەستی راوێژ بۆ یەكپارچەی گروپێكی سیاسی كارێكی یاساییە”.