نووسینگەی شێخ جهعفهر: برينى کارەبای خانووەکەی شێخ جەعفەر دوره له ڕاستى
شێخ جەعفەر مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئەو خانووەی دا كە كارەبای زێدەڕۆی بۆ ڕاكێشرابوو و لە لایەن تیمەكانی سەر بە قایمقامیەتی هەولێرەوە پچڕێندرا ڕوونكردنەوەيهكى بڵاو كردهوه .
له روونكردنهوهكهى كه بە ناوی (نووسینگەی میدیایی جێگری سەرۆكی هەرێم) بڵاو كراوەتەوە، تێدا هاتووه: ” هەواڵی بڕینی کارەبای خانوویەکی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم دوورە لە راستییەوە و هیچ پەیوەندیەکی بە شێخ جەعفەرەوە نییە.
نووسینگەی میدیایی جێگری سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوەشدا، خانووەکان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن، بۆیە ئەوان سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە رەتدەکەنەوە و جێگری سەرۆکی هەرێم لە ساڵی (2014)ـەوە لەو خانووانە بەرپرسیار نییە، بەڵکو سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەن.