له بەڕێوبەرایەتییەکی گشتی تهندروستى هەلی دامەزراندن بۆ كارمهندانى تهندروستى راگەیێندرا
نەخۆشخانەی دڵی منداڵان لە شاری سلێمانی پێویستی بە چەند کارمەندێکی پزیشکی هەیە و داوا دهكات ئهوهى مهرجهكان دهيانگرێتهوه داواكارى پێشكهش بكات.
لە راگەیەندراوێ:دا كه ئهمرۆ دووشهممه، بهرێوهبهرايهتيى گشتى تهندروستى سلێمانى بڵاويكردۆتهوه و وێنهيهكى دهست دهزگاى ميديايى خواكوڕك كهوتووه تێدا ئاماژە بەوە دراوە، بە پێی نوسراو و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان داوای دامەزراندنی کارمەندانی پزیشکی کراوە بۆ چەند بەشێک لە نەخۆشخانەی دڵی منداڵان، لە نوسراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەم بەش و مەرجانە کراوە:
٭ پەرستاری چاودێری ورد (بڕوانامەی زانکۆ)
٭ پەرستاری نەشتەرگەری (بڕوانامە زانکۆ)
٭ یاریدەدەری بێهۆشکار (بڕوانامە زانکۆ)
٭ یاریدەدەری بێهۆشکار (بڕوانامە پەیمانگا)
٭ پەرستاری پێرفیوژن
٭ پەرستاری وێنەگری تیشک
٭ پەرستاری قاوش (بڕوانامە پەیمانگا)
٭ ئینفێکشن کۆنترۆڵ
٭ یاریدەدەری دەرمانساز
٭ پەرستاری تاقیگە
٭ پەرستاری هیمۆداینامیک
٭ پەرستاری چارەسەرکاری سروشتی
٭ توێژەری کۆمەڵایەتی
٭ توێژەری دەروونی
ئەزموون و شیاوی:
1- بڕوانامەی زانکۆ لە پەرستاری لە زانکۆیەکی دانپێدانراو یان پەیمانگایەکی دانپێدانراو.
2- یەك بۆ دوو ساڵ ئەزموونی کارکردنی هەبێت لە کەرتی تەندروستی و پێشکەشکردنی ( بەڵگە ) کاتێک داوای لێ دەکرێت.
3- پابەندبوون بە سیاسەتی پاراستنی منداڵ تایبەت بە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان. پێویستە پێشکەشکار زانیاری گشتی لەسەر پاراستن و پەروەردەکردنی منداڵ و مافە جیهانییەکانی منداڵان هەبێت.
4- شارەزایی و لێهاتووبێت لە ڕێکارو هەنگاوە سەرەتاییەکانی فریاکەوتن و توانای هەبێت بۆ دەستبەجێ کاردانەوەی دۆخی پزیشکی.
5- پێویستە بەشێوەی تایبەت مامەڵە لەگەڵ خێزانی منداڵ بکات
6- شارەزابێت لە شێوازی گەیاندنی زانیاری لە کاتی دەرکردنی نەخۆش لە نەخۆشخانە
7- لە توانایدابێت ئامێرە تەکنەلۆجییەکانی ناو نەخۆشخانە بەکاربهێنێت.
جگە لەو ئەرک و بەرپرسیارێتییەی داواکراوە ، دەکرێت لەدەرەوەی ئەو داواکاریانە ئەرکی زیاتری لێ داوابکرێت.
پێویستە ئەم زانیاریانە لە سیڤییەکەدا خرابنەڕوو:
1. شوێنی نیشتەجێبوون.
2. جۆری بڕوانامە
3. تەمەن
4. کاری پێشوو ( شوێن – مەودای کاتی کارکردن – جۆری کار )
5. کاری خۆبەخشی
* دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری دامەزراندن 24ـی شوباتی 2022 دەبێت.