گوته‌بێژى پارتى: ڕێبەر ئەحمەد كاندیدی فه‌رمى پارتی يه‌ بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق

گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌فه‌رميى كانديدكردنى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زيرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق راگه‌ياند.

له‌ راگه‌يێندراوێكدا كه‌ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌،14ی شوباتی 2022، مەحموود محەمەد گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاويكردۆته‌وه‌ تێدا راى گه‌ياند:” دوای ئەو پێشهاتە سیاسی و كۆسپ و تەگەرانەی خرانە بەردەم هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عێراق و، لەپێناو بەردەوامبوونی هەنگاوە دەستوورییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی بەڕێز (ڕێبەر ئەحمەد خالد) وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی وەك كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق ڕادەگەیەنێت.

 

 

Back to top button