هێمن هەورامی: رێبەر ئەحمەد کاندیدی سەرۆک بارزانییە بۆ سەرۆك کۆماری عێراق
دوایی ئەوەی ئێوارەی دوێنێ دووشەممە کاندیدکردنی ڕێبەر ئەحمەد لەلایەن پارتییەوە بۆ پۆستی سەركۆماری عێراق میدیاكانی عێراقی داپۆشی و چاوەڕوان دەكرێت ئەم هەنگاوە گرێكوێرەی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق بكاتەوە.
هێمن هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی رایگەیاند، هەر کادرێک لەناو پارتی، جەنابی سەرۆک فەرمانی پێبکات بەوەی لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت خزمەتی دۆزی رەوای گەلی کوردستان و پێکەوە ژیان بکات، بە دڵنیاییەوە جێبەجێی دەکات. بەڵی کاندیدکردنی رێبەر ئەحمەد بە فەرمانی جەنابی سەرۆک بارزانی بووە.
چاوەڕوان دەكرێت بەربژێركردنی ڕێبەر ئەحمەد تەنگژەكانی بەردەم دروستكردنی حكوومەتی نوێی عێراق كەم بكاتەوە و پەرلەمانی عێراق دەنگ بە بەربژێری سەركۆماری نوێ بدات و دواتریش بەربژێری سەرۆكی حكوومەتی داهاتوو دەستنیشان بكرێت.
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ساڵی 1968 لەدایك بووە، ساڵی 1983 تاكە كەسی دەربازبووی ناو بنەماڵەكەی بوو لە هەڵمەتی ئەنفالكردن و كۆمەڵكوژیی بارزانییەكان لەلایەن ڕژێمی بەعسی لەناوچووی سەدامەوە.