شەپۆلێكی باران بارین دەستپێدەکاتەوە

چاودێری كەشناسی عەلی جابر ئەلزەیادی پێشبینی کرد کە وڵات بەرەو کەشێکی ناسەقامگیری باران و با دەبێتەوە.

ئەلزەیادی گوتی: وڵات لە شەممەی داهاتوو ڕوبەڕوی بارانبارین و ناجێگیردایە و شارە جیاوازەکانی عێراق لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممەی داهاتووەوە ڕوبەڕوی بارودۆخی ناجێگیری باران بارینی جیاواز لە ناوچە جۆراوجۆرەکان بە چالاکی با دەبێتەوە.

ئەلزەیادی گوتیشی: باری باراناوی لانی کەم دوو ڕۆژی نایەکسان دەخایەنێت و ڕەنگە شارەکانی ناوەڕاست و باشوور ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی بارانی سووک ببێتەوە.

سەرچاوە : شەفەق نیوز

Back to top button