سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كەسایەتیی سیاسیی كورد فەرەیدوون عەبدوڵقادر دەكات

ڕۆژی یەكشەممە 12ـی 3ـی 2017 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كەسایەتی و سیاسەتمەداری كورد فەرەیدوون عەبدوڵقادر كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی پرسە گرنگەكانی ناوچەكە و دوا پێشهاتە سیاسییەكان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەم دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر چۆنییەتیی كاركردن لەسەر بابەتی سەربەخۆیی كوردستان و ئەگەر و پێشهاتەكانی پەیوەست بەم باسە تاوتوێ كرا.

Back to top button