كۆنفرانسی گەشتوگوزار ساز دەكرێت و زمانی كوردیش لە هۆتێل و چێشتخانە و شوێنە گەشتیارییەكان دەنووسرێت

بە مەبەستی گەشەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار كۆبوونەوەیەكی فراوان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستاندا بەڕێوەچوو و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش ئاماژەی بەوە كرد كە كەرتی گەشتوگوزار لە كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتدا و لای خودی سەرۆكی حكوومەتیش جێی بایەخێكی زۆرە و كار بۆ بووژانەوەی دەكات، گوتیشی لە مانگی ئاداردا كۆنفرانسی گەشتوگوزار ساز دەكرێت، هەروەها بڕیاریشدا لە ماوەكی كەمتر لە دوو مانگدا دەبێت زمانی كوردی لە سەرجەم چێشتخانە و هۆتێل و لەسەر تابلۆی پرۆژە و شوێنە گەشتیارییەكاندا بنووسرێت و ڕەخساندنی هەلیكاری ناوخۆییش بكرێتە مەرج.
راگه‌ياندنى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە (15ی شوباتی 2022) راى گه‌ياند:”  ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە گەشەپێدانی سێكتەری گەشتوگوزاری لە هەرێمی كوردستان كرد، لە كۆبوونەوەكەدا كە ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرە گشتییەكان لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگە و ئیدارە سەربەخۆكان و شارۆچكەكانی كوردستان ئامادەبوون، دەستەی گەشتوگوزار لە ڕاپۆرتێكدا كۆمەڵێك داواكاری و پێشنیاز و پلانی بۆ پەرەپێدان و چارەسەركردنی گرفتەكانی بەردەم كەرتی گەشتوگوزار خستەڕوو، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش سەبارەت بە ڕاپۆرتەكە وێڕای دەستخۆشی لێكردن، جەختی لەسەر كاركردن لەسەر خاڵەكان كردەوە و هاوكات گوتی: لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا بە مەبەستی چۆنیەتی بووژانەوەی كەرتەكە كۆنفرانسی گەشتوگوزار ساز دەكەین، بۆیە گرنگە هەر لە ئێستاوە ئامادەسازی بكەن بۆ ئەوەی كۆنفرانسەكە بكەینە دەستپێكێكی نوێ بۆ بووژانەوەی كەرتی گەشتوگوزار و گەشتیاری لە كوردستاندا.
سەبارەت بە بەكارهێنانی زمانی كوردیش لە تەك زمانەكانی تردا، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وێڕای باسكردن لە گرنگی زمانی كوردی كە ناسنامە و شوناسی كوردە، هاوت سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی گەشتوگوزاری ڕاسپارد لە ماوەی كەمتر دوو مانگدا دەبێت زمانی كوردی هاوشێوەی زمانەكانی تر لە سەرجەم هۆتێل و چێشتخانە و پرۆژە گەشتیارییەكاندا بنووسرێت و هەلیكاریش بۆ كرێكار و كارمەندانی ناوخۆیی لەو پرۆژە گەشتیارییەكان بە مەرج بكرێت، گوتیشی ئەو بڕیارە گشتگیرە و دەبێت لە سەرجەم شار و شارۆچكەكاندا جێبەجێ بكرێت و بەدواداچوونی جدیش دەكەین و ئەوەی پابەند نەبێت دووچاری لێپێچینەوە دەبێت.
خاڵەكانی كۆبوونەوەكە خۆیان زیاتر لە چل خاڵدا دەبینییەوە، بەستنی كۆنفرانس و پلانی نوێی بووژانەوەی گەشتوگوزار و كەمكردنەوەی ڕۆتین و ڕێزگرتن لە هاووڵاتییان و بەگەڕخستنەوەی پرۆژەكان، هەروەها كردنەوەی خول بۆ فەرمانبەران و كارمەندانی پرۆژەكانی گەشتوگوزار و دانانی كەسانی شارەزا لە لیژنەكانی پشكنین، لەگەڵ ڕێكخستنەوە و زیادكردنی داهات، كاركردن بۆ چۆنیەتی ڕاكێشانی زۆرترین گەشتیار و ئاشناكردنیان بە شوێنە گەشتیاری و شوێنەوارییەكانی كوردستان، دەرماڵەی فەرمانبەرانی كەرتی گەشتوگوزار و ڕێكخستنەوەی میلاكات و دەیان خاڵی دیكەش گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ساسان عەونی وێڕای جەختكردنەوەی لەسەر خاڵەكانی ڕاپۆرتەكەدا، هاوكات جەختی كردەوە لەسەر ئامادەسازی بۆ كۆنفرانسی گەشتوگوزار و پەسەندكردنی خاڵەكان و دەركردنی ڕێنمایی نوێ بۆ گەشەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار لە كوردستان.
+13
Sirwan Bradosti و٣٧ شخصًا آخر
مشاركة واحدة
Back to top button