مهسرور بارزانى: خۆشحاڵم لە قەتەرم، لەگەڵ خۆم خواستی گەلی کوردم ھێناوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لهبارهى سهردانهكهى ئهمرۆى بۆ وڵاتى قهتهر راى گهياند:” خۆشحاڵم لە قەتەرم، لەگەڵ خۆم خواستی گەلی کوردم ھێناوە، ئامادەن بۆ بنیادنانی هاوبەشییەکی نوێ لەگەڵ قەتەڕ.
لهتويتێكدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 15/2/2022، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسيوويهتى: “خۆشحاڵم کە لە قەتەرم، لەگەڵ خۆم هیوا و ئاواتی باشی خەڵکی کوردستانم هێناوە، لەگەڵ ئامادەییمان بۆ بنیادنانی هاوبەشییەکی نوێ.”
ئهمرۆ سێشهممه، 15-2-2022،مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمی ميری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، بە یاوەری شاندێکی حکومی گەیشتە قەتەر و لەلایەن سوڵتان بن سەعد، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی قەتەر و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی وڵاتەکە پێشوازی لێکرا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا، جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ میری قەتەر، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە، ئامانج لەم سەردانە، گفتوگۆکردنە دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان و وزە و کشتوکاڵ.