سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیى قەتەر کۆبوونەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە (16ی شوباتی 2022) ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دەوحە، لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیى قەتەر شێخ محەمەد بن حەمەد ئال سانی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و قەتەر تاووتوێ کرا، بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و پیشەسازیدا .

ھەروەھا گفتوگۆ دەربارەی دەرفەتەکانی بەھێزکردنی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لە نێوان ھەردوولادا کرا.

Back to top button