لیستەكەی مالیكی واژۆ بۆ لێ سەندنەوەی متمانە لە عەبادی كۆ دەكاتەوە

خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی زۆرترین جار لە لایەن نوری مالیكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا هەوڵی پەكخستنی حكومەتەكەی عەبادی دراوە, بەربەست خراونەتەوە بەردەم حكومەتەكەی لە دواهەمین هەوڵیدا دەوڵەتی یاسا واژۆ بۆ لێ سەندنەوەی متمانە لە حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆ دەكاتەوە، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: “مالیكی پیلانێكی نوێی داناوە”.
لەو بارەیەوە د.بێریوان خەیلانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاندووە: ” نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق لەڕێگای پەرلەمانتارەكانییەوە واژۆی بۆ لێ سەندنەوەی متمانە لە حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆ كردووەتەوە، گوتی: “مالیكی دەیەوێت چوار وەزیری حكوومەتی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان بكات بۆ ئەوەی متمانەیان لێ بسەنێرێتەوە و لەو رێگایەوە حكوومەتی عێراق هەڵوەشێنێتەوە”.
هەروەها ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زیاتر گوتی، “لیستی نووری مالیكی پیلانی نوێی داناوە، ئەوەش لەڕێگای بانگهێشتكردنی وەزیرەكان بۆ پەرلەمان و دواتر لێپرسینەوە و دوای ئەویش متمانەیان لێ وەر بگرێتەوە”.

Back to top button