میری قەتەر و مستەفا کازمی بە تەلەفۆن گفتوگۆ دەکەن
میری قەتەر و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکەوە دەکەن.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند، مسته‌فا كازمی و میری قه‌ته‌ر په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداوه و لەبارەی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان عێراق و قەتەر، ھەروەھا ژمارەیەک پرس کە جێگای بایەخی ھاوبەشی نێوان ھەردو وڵات گفتوگۆیان کردووه.
لە پەیوەندییەکەدا، تەمیم بن حەمەد ئال سانی و مستەفا کازمی گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەکانی دەوحە و بەغدا، کردووە.
هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەر لە پەیوەندییەکە تەلەفۆنییەکەدا، میری قەتەر و سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات لە هەموو بوارە جیاوازەکان، کردووەتەوە.
په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی كازمی و میری قەتەر له‌كاتێكدایه ماوه‌ی دو رۆژه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌وڵاتی قه‌ته‌ره و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاته‌كه‌ی چه‌ندین پرس تاوتوێ ده‌كه‌ن.