سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان و میری قه‌ته‌ڕ دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانیان تاوتوێ كرد
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له ده‌وحه‌ی پایتەختی قەتەر، له‌گه‌ڵ میرى قه‌ته‌ر كۆبووەوە و گفتوگۆیان له‌سه‌ر دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق بەتایبەتی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هه‌ردوولا كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە ، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له ده‌وحه‌ی پایتەختی قەتەر، له‌گه‌ڵ شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى، میرى قه‌ته‌ر كۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌بارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق بەتایبەتی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی قەتەر لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى قەتەر له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌تایبه‌تى له بواره‌كانى ئابوورى، بازرگانى و وه‌به‌رهێناندا کرا.
هەروەها هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان.