ئەمریكا دەیەوێت هاوكارییەكانی سوپای عێراق ڕابگرێت
میلیشیا دژە ئەمەریکاییەکانی ئێران لە عێراق کاریگەری فراوانیان لە ناو دەزگا ئەمنییەکانی عێراقدا هەیە و ماوەیەکی زۆرە سوودیان لە دەرماڵەی ئەمەریکا وەرگرتووە
پنتاگۆن بۆ یەکەم جار لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ئاشکرای کردووە كە ئەمریكا دەیەوێت هاوكاریەكانی سوپای عێراق ڕابگرێت
پشکنەری گشتی پنتاگۆن لە ڕاپۆرتێکی نوێدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بە کۆنگرێسی گوت: “ئێران و میلیشیا هاوپەیمانەکانی بەردەوامن لە پەیوەندی توند لەگەڵ هەندێک لە هێزە ئاساییەکانی عێراق بەتایبەتی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق و فریاکەوتن