پۆتن: ئامادەیین بۆ ڕەواندنەوەی گومانەکان دانووستان بکەیین

ڕووسیا بە شێک لە هێزەکانی لە سنووری ئۆکراینا کشاندەوە .
ڤلادمیر پۆتن سەرۆککۆماری ڕووسیا لە دوای کۆبوونەوە لەگەڵ ” ئولاڤ شۆڵتز ” ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا لە ” مەسکۆ ” گوتی : بۆ ڕەواندنەوە گومانەکان ئامادەیین لە گەڵ ئەرووپا دانووستان بکەین .
ئەوش یەکەم ئاماژەیە لە لایەن ” مەسکۆ ” بۆ چارەسەری کێشەکان لە گەڵ ئۆکراینا و ڕێگری لە هەڵگیرسانی جەنگ .
.پۆتن لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای کۆبوونەوەکە لە گەڵ ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا گوتی : ئێمە ئامادەیین بۆ ڕەوەندی دانووستانەکان ، هاوکاتیش ئولاڤ شوڵتس ڕایگەیاند ئەوان لە سەر ئەو باوەڕەن ئێستاش ڕەوتی دیپلۆماسی کۆتایی پێنەهاتووە .
ئەو قسانەی پۆتن دوای چەند کاتژمێرێک بوو کە رووسیا بڕیاری دا بۆ کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی لە سنوورەکانی ئۆکراینا .
هەر لەمبارەوە ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا گوتی : ئەوە بڕیارێکی ئەرێنی بوو لە لایەن ڕووسیاوە ، هیواشی خواست کشانەوەی هێزەکانی رووسی لە سنوورەکانی ئۆکراینا بەردەوام بێت
سەرچاوە ، یۆرۆ نیوز