ناتۆ:ئامادەین بۆ هەر ئەگەرێك

 

سکرتێری گشتی ناتۆ جێنس ستۆلتێنبێرگ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە هاوپەیمانێتییەکە ” ئامادەکاری دەکات بۆ خراپترین قەیرانی ئۆکرانیا” لەگەڵ ڕووسیادا.

 

ئەم قسانەی ستۆلتنبێرگ ئەمڕۆ لەبەردەم کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندامی ناتۆدا هات کە تێیدا باس لە قەیرانەکانی ڕوسیا دەکەن لەسەر ئۆکرانیا و بوونی سەربازی لە ڕۆمانیا كە  لە بەرەی باشووری ڕۆژهەڵاتی هاوپەیمانی ناتۆ لەگەڵ گروپێکی جەنگی بە سەرۆکایەتی فەرەنسا بەرەكە بەهێز دەکەن

 

هاوكات وەزیرانی ناتۆش بڕیارە لە سەرەتای ڕۆژی دووەمی کۆبوونەوەکەیاندا لە ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ هاوتا ئۆکرانیەكەیان کۆببنەوە

Back to top button