هاوپەیمانی سیادە : بڕیاری دادگای فیدراڵی ، عێراق بەرەو ئەگەرە نادیارەکان دەبات

 

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا ، هاوپەیمانی سیادە ، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق بە بڕیارێکی ناگونجاو دەزانێت لە سەردەمێکی وەکو ئێستادا .

لە ڕاگەیاندراوەکەی هاوپەمانی سیادە دا هاتووە”گومان لەوەدا نییە کە دواکەوتنی دادگای فیدراڵی لە بڕیاردانی دۆسیەی بنەڕەتی یان یەکلاکردنەوەی هەندێک بڕیار لە کاتە هەستیارەکاندا لە ئاستی نەتەوەییدا هەوڵی دڵسۆزانە ئاڵۆزتر دەکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و پاڵنانی وڵات بۆ ئەگەرە نادیارەکان

هاوکات ئەو هاوپەیمانییە داوا لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات “دەست بکەن بە دانوستانی راستەوخۆ بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە لە ماوەیەکی دیاریکراودا”

 

لە کۆتاییدا هاوپەیمانی سیادە جەختی لەوە کردەوە کە پەرلەمانی عێراق خێرا بکەن لە تێپەڕاندنی یاسای نەوت و گاز بەپێی بڕگەکانی دەستوور و بەرژەوەندی خەڵک

دەقی راگەیەندراوی هاوپەیمانی سیادە

Back to top button