مه‌لا به‌ختیار: ده‌ستێك دژی‌ كوردستان ئاگر ده‌گه‌شێنێته‌وه‌

مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ باڵای‌ سیاسیی و به‌رژه‌وه‌ندی‌ یه‌كێتی نیشتمانی‌ كوردستان له‌باره‌ی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگای‌ فیدراڵ رای‌ گه‌یاند، ده‌ستێك ئاگره‌كه‌ی‌ دژی‌ كوردستان گه‌شاندووه‌ته‌وه‌.

مەلا بەختیار، لەپەیجی خۆی لە فەیسبووک گوتارێكی بە ناونیشانی كاتژمێری سیاسی‌، نەوت‌ و دادگای ئیتیحادی، بڵاوکردەوە، تێیدا دەڵێت: دادگای فیدراڵی‌ عێراق، دوای زیاتر له‌ 10 ساڵ له‌ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر نه‌وت ‌و گاز دژی هه‌رێمی كوردستان، له‌مكاته‌دا كه‌ عێراق له‌ رۆخی دۆخی مه‌ترسیداره‌، كه‌یسی ژه‌نگرتوی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت ‌و گاز و مافی هه‌رێمی كوردستانی له‌ سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان، له‌ كاتژمێرێكی سیاسی سه‌یردا، هێنایه‌وه‌ ئارای مه‌رام ‌و بڕیارێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی دژی هه‌رێمی كوردستان دا.

هەروەها مه‌لا به‌ختیار دەڵێ، بۆچی دادگا له‌ حكوومه‌ته‌كانی عێراق ناپێچێته‌وه‌، كه‌ ئایا له‌ 10 ساڵی رابردوودا چۆن له‌ هه‌رێمی كوردستانیان قبووڵ كردووه‌، گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت‌و گاز تێپه‌ڕێنن؟ و بۆچی له‌م دۆخه‌دا كه‌ كێشه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و پاشان سه‌رۆك وه‌زیران ‌و كابینه‌ هه‌یه‌، دادگا رێك له‌م كاتژمێره‌دا كه‌یسه‌كه‌ی ورووژاند؟.

ئه‌و ده‌ڵێ‌، ئه‌وه‌نده‌ی تێیگه‌یشتبین، ئه‌م كه‌یسه‌ وه‌ك ئاگری بن كا وایه‌، ده‌سیسه‌یه‌ك له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا دژی كوردستان، ئاگره‌كه‌ی گه‌شاندووه‌ته‌وه‌.

Back to top button