پەیامنێرێكی كەناڵی كوردستان 24 لە مووسڵ بریندار بوو

خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی رۆژانە خەلكی سڤیل دەبێتە قوربانی شەڕی موسڵ, پەیامنێران و رۆژنامەنوسانیش لەم شەڕەدا شەهیدو برینداریان هەیە, لە دوای شەهید بوونی پەیامنێری رووداو(شیفا گەردی) ئەمڕۆ پەیامنێرێكی مەیدانیی كەناڵی (كوردستان 24) بەهۆی كەوتنە خوارەوەی گوللە هاوەنێكەوە بریندار بوو.

كەناڵی (كوردستان 24) بڵاوی كردەوە، چەكدار جەمال كە پەیامنێرێكی مەیدانییە، لە شاری مووسڵدا و بەهۆی كەوتنە خوارەوەی گوللە هاوەنێكەوە، بریندار بووە، بەڵام باری تەندرووستی جێگیرە.

 

چەكدار جەماڵ
Back to top button