سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق دەکات
رۆژی پێنجشەممە ١٧ـی شوباتی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ماوریزیۆ گرێگانتی باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە میشێل کامیرۆتا کونسوڵی ئیتالیا لە ھەولێریش ئامادەی بوو ، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و ھەنگاوە دەستوریەکانی دوای دانیشتنی یەکەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بڕیارەکانی دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق ئاڵوگۆڕکران.
ھەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق پێزانینی بۆ قوربانیدانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەری تیرۆرستانی داعش ھەبوو، جەختی لەوە کردەوە کە ئیتالیا لەگەڵ ھاوپەیمانان بەردەوام دەبێ لە پاڵپشتیکردنی پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق.
لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندی مێژوویی نێوان ھەردوولا، جەخت کرایەوە لە پەرەپێدان و قوولکردنی دۆستایەتی نێوان گەلی کوردستان و گەلی ئیتالیا و بەھێزکردنی پەیوەندی نێوان وڵاتی ئیتالیا و ھەرێمی کوردستان.
بارودۆخی ناوخۆ و هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان تەوەری تری ئەو دیدارە بوو و پەیوەست بە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان سەرۆک بارزانی ئەوەی دووپات کردەوە کە هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا بەڕێوە دەچێت.