ژەنڕاڵێکی ئەمریکا: ئێران گەورەترین هەڕەشەیە لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
خواكوڕك
ژەنڕاڵ جۆزیف فۆتیل سەرۆکی هێزەکانی ئەمریکا له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەردەم لێژنەی کاروباری سەربازی سەربە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ئاماژەی بە مەترسیەکانی ئیران کرد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو وڵاتەی بە گەورەترین مەترسی ناوبرد لە ناوچەکە، هاوکات نیگەرانی و ترسی خۆی لە دەستوەردانی ئێران لە سوریا و عێراق بۆ لێژنەکە خستە ڕوو.
ئەو ژەنڕاڵە ئەمریکیە دەڵێت (ئێمە دەبێت بزانین کە ڕوبەڕوی کۆمەڵێک گروپی قێزەون دەبینەوە کە ئێران هاوکاریانەو ئەو هێزانەش بونەتە وەکیل و داردەستی ئێران.
جۆن مەککەین بەرپرسی لێژنەی سەربازی لە ئەنجومەنی پیران پشتیوانی خۆی بۆ وتەکانی جۆزیف دربڕی،لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بارۆدۆخی ناوجەکە ئەو ژەنڕاڵە نەیشاردەوە کە ئێران لە هەوڵی فراوان کردنی هەیمەنەی خۆیەتی له ناوچەکەو بە هاوکاری ڕوسیا پەرە بە پێشکەوتنە سەربازیەکانی دەدات .
س: الشرق اڵاوسط