ئوستڕالیا ، شاخەی سیاسیی و سەبازیی ” حەماس ” دەخاتە لیستی تیرۆریستییەوە

 

حکومەتی ئوسترالیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات بە بڕیاری گشتیی پەرلەمانی وڵاتەکەی گرووپی فەلەستینی ” حەماس ” دەخاتە لیستی تیرۆریستی وڵاتەکەیەوە .

پێشتر لە چەند ساڵێک بە تەنیا شاخەی سەربازیی ” حەماس ” لە لیستی تیرۆریستیی ئوسترالیا دابوو، بەڵام بڕیاری ئەمجارە شاخەی سیاسیی حەماسیش لە خۆ دەگرێت و هەموو چالاکییەکی ئەو گرووپە بە نایاسایی ئەژمار دەکات

 

بە پێی ڕاپۆرتی تایبەتی ( بی بی سی ) کارێن ئەندرووز ” وەزیری ناوخۆیی ئوسترالیا ، ویڕای ئاشکرا کردنی ئەو بڕیارە ، نیگەرانی خۆی لە هەموو جۆرە چالاکی حەماس دەربڕیوە .

کارێن ئاماژەی بەوە کردووە وڵاتەکەی شوێنێک نییە بۆ ئایدۆلۆژییەکانی پەروەردەیی توندڕەوی و نەفرەتیان لێدەکەن .

 

سەرچاوە . بی بی سی

Back to top button