هەفتەی داهاتوو دەرماڵەی خوێندکاران دابەشدەکرێت

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان کاتی خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکانی راگەیاند.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای کرد ، “ھەموو رێکارەکانی تایبەت بە خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکاران تەواو بوون، بەڵام بەھۆی نەبوونی پارە لە بانکەکان تاوەکو ئێستا نەتواندراوە دەرماڵەکە بەسەر خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان دابەشبکرێت

هاوکات بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ھەرێمی کوردستانگوتی :  ، “چەکی پارەی دەرماڵەی خوێندکاران رەوانەی بانکەکان کراوە و ئەگەر کێشەی کاشمان بۆ دروستنەبێت، هەفتەی داهاتوو دەرماڵەکە بەسەر خوێندکاراندا دابەشدەکەین”.

Back to top button