سەرۆک بارزانی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە
سهرۆك مهسعود بارزانی، به بۆنهی یادی 69 ساڵهی دامهزراندنی ههردوو رێكخراوی یهكێتی قوتابیانی كوردستان و یهكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان پهیامێكی ئاراسته كرد.
له پهیامهكهی سهرۆكدا هاتووه: لە كاتی ئێستاشدا پێویستە قوتابیان و لاوان، لە جاران زیاتر شوێنکەوتووی بەھا بەرزەکانی خەبات و کوردایەتی بن و لە ھەڕەشە و تەحەدییاتەکان نائومێد نەبن.
دهقی پهیامهكه
بە ناوی خودای بەخشندە و میھرەبان
بە بۆنەی یادی شەست و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی ھەر دوو ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ھەردوو سکرتاریەتی قوتابیان و لاوان و ھەموو قوتابی و لاوانی خۆشەویستی کوردستان دەکەم و، ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
ھەر دوو ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، هەر لە سەرەتای دامەزراندنیانەوە هەتا ئێستا لە قۆناغەكانی خەباتی گەلەکەماندا شوێنی پێگەیاندن و پەروەردەی کوردایەتی و نیشتیمانپەروەری و هۆشیاریی نەتەوەیی بوونە و لەو ڕێگەیەدا قوربانیان داوە و ماندووبوونی زۆریان بینیوە.
لە كاتی ئێستاشدا پێویستە قوتابیان و لاوان، لە جاران زیاتر شوێنکەوتووی بەھا بەرزەکانی خەبات و کوردایەتی بن و لە ھەڕەشە و تەحەدییاتەکان نائومێد نەبن. كار بۆ برەودانی فەرهەنگی پێكەوەژیان و فرەیی لە كوردستان بكەن. هاوكاتیش بە زانست و فێربوون و چالاكیی مەدەنیانە خۆیان پڕچەك بكەن و ببنە بەشێكی گرنگ لە كاروانی پێشكەوتن و پتەوتربوونی وڵاتەكەمان و دەوڵەمەندتری بكەن.
دووبارە ئەو بۆنەیە لە هەموو لاوان و قوتابیانی ئازیز پیرۆز بێت و