سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فاتیكان كۆبووه‌وه

ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له 58مین كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن له ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فاتیكان كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 58مین كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن به به‌شداریی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كرد.
وه‌ك پێشتر ڕاگه‌یه‌نرابوو له كۆنفڕانسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 35 سه‌رۆكی وڵاتان له‌گه‌ڵ 100 وه‌زیری وڵاتانی زلهێز و چه‌ندان كه‌سایه‌تی باڵای سیاسی و ئه‌منی به‌شداری له كۆنفڕانسه‌كه ده‌كه‌ن.