ئەحمەدی نەژات:بێدەنگ نابم ئێران ڕادەستی ئەمریکا بکەن

خواكوڕك
تا دێت ململانێکانی نێوان ڕەوتی موحافیزکاران و ڕیفۆرمخوازانی ئێران پەرەدەستێنێت و هەردوولایش بەردەوامن لە تۆمەتبارکردنی یەکتر.
لە دواین لێدوانی لە بەرامبەر زۆرێک لە هەوادارانی لە تارانی پایتەخت، ئەحمەدی نەژات بە توندی ڕەخنەی لە سەرۆکی ئێستای ئێران گرت و بە کەسێکی نابوت و بێزراو ناوی هێنا،ئەحمەدی نەژات سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو وتی ( بەڵێنم بە ڕابەر داوە کە خۆم بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید نەکەم،بەڵام ئەوە بەو مانایە نایەت کە بێدەنگ بم بەرامبەی بە ڕادەستکردنی ئێران بە ئەمریکا ) ئەوەشی وەک تانەیەک لە ڕیفۆرمخوازان و ڕۆحانی بەکارهێنا”.
پێشترو لە وتەیەکیدا ڕۆحانی سەرۆکی ئێستای ئێران ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارانی پێش خۆی گرت و تۆمەتباری کردن بە لاواز و کەمتوانا لە ئیدارەدانی وڵات و کێشەکانی ئێستای ئێرانی لە ڕوی ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسیەوە خستە ئەستۆی ئەوانەی کە پێشتر ئێرانیان بەڕێوە بردووە.

Back to top button