بزانە بارزانی چی لەبارەی حەمەی مەلا کەریم دەلێت 

خواكوڕك

مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكی هاوخەمی دا بەبۆنەی كوچی دوای (حەمەی مەلا کەریم) دەلێت، بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری دڵسۆز و نیشتیمانەروەر و لێکۆڵەری ئەدەبی، مامۆستا حەمەی مەلا عەبدولکەریمی مودەریس – مان پێ گەییشت.

هەر لە پەیامەكەی دا سەرۆك بارزانی دەشلێت لەم بۆنە خەمناکەدا لە دڵەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و خزمان و ئاشنایانتان و سەرجەم ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم، لە خودای گەورە داواكارم گیانی کاکە حەمە بباتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

Back to top button