پەرلەمانی ئەوروپا داوا لە ئێران دەکات یاسای گشتیی سزای لە سێدارەدان هەڵبوەشێنێتەوە

پەرلەمانی ئەوروپا داوا لە ئێران دەکات یاسای گشتیی سزای لە سێدارەدان هەڵبوەشێنێتەوەپەرلەمانی ئەورووپا بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک و مەحکوم کردنی ئێران بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ولە سێدارەدانی گومانلێکراوان لەو وڵاتە ، داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات یاسای گشتیی سزای لە سێدارەدان لە ئێران هەڵپەسێرن .
پەرلەمانی ئەورووپا لەو بڕیارنامەیەدا پێداگری دەکات لەوەی سزای لە سێدارەدان لە دژی یاساکانی مافی مرۆڤ نێودەوڵەتییە .

پەرلەمانی ئەرووپا لە کاتێکدا هۆشداری داوەتە ئێران کە تەنیا لە ١١ مانگی ئەمساڵی هەتاویدا ٢٧٥ کەس بە تۆمەتی جۆراو جۆر لە ئێراندا لە سێدارە دراون ، ئەو ئامارەش لە لایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە پشتڕاست کراوەتەوە .

هاوکات لەو بڕیارنامەدا هاتووە ئێران بە پێچەوانەی یاسای نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ سەبارەت بە مافی منداڵان ،لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٩ تاکو ٢٠٢٠ لانیکەم ٦٧ منداڵی خوار تەمەنی یاسایی لە سێدارە داوە .

لە کۆتاییدا ، لە بڕیارنەمەکەی پەرلەمانه ئەورووپا دا هاتووە ، دەسەڵاتی ئێران مافی کەمەنەتەوەیی و ئایینی و گەلانی وەک کورد و عەرەب و بەلوچی بە گشتی پێشێل کردووە و هەموو ئەو کرادارانەی ئێران دوورن لە یاسا نێونەتەوەییەکان و پێویستە ڕەچاوی یاسان بکات .

Back to top button