دووەم ڕۆژی كۆنفرانسی میونشن بەردەوام دەبێت

بڕیارە ئەمڕۆ لە دووەم ڕۆژی كارەكانی كۆنگرەی میونشن، مەسروور بارزانی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ كوردستان، بەشداری‌ لە چەند كۆبوونەوەیەك بكات.

ئەمڕۆ شەممە 19ـی شوبات، بۆ دووەم ڕۆژ كارەكانی 58ـەمین كۆنفرانسی تەناهیی میونشن لە ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت، بڕیارە تا 20ی ئەو مانگە درێژە بكێشێت.

لە كۆنفرانسەكەدا 600 میوان لە كەسایەتی و سیاسەتمەدار و سەرۆكی وڵاتان بەشداری دەكەن، ئەو وڵاتەش بۆ پاراستنیان رێوشوێنی گرنگی تەناهیی گرتووەتەبەر.

 

Back to top button