نێچيرڤان بارزانى سوپاسى ئه‌ڵمانيا و وڵاتانى دۆست ده‌كات
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/2/19 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له دووه‌م ڕۆژى چالاكييه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ نيلس شميد وته‌بێژى كۆميته‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا، باسيان له دۆخى سياسيى عيراق، پرسى كۆچ و دۆخى كۆچبه‌ران له سنووره‌كانى بيلاڕووسيا، هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ئه‌ركى هێزه ئه‌ڵمانييه‌كان له عيراق، كرد.
ده‌رباره‌ى دۆخى ئاواره ئێزدييه‌كانيش، نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنى ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال جێبه‌جێ بكرێت، ده‌بێته ده‌رفه‌تێكى باش بۆ سه‌قامگيرى و گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵكى ئێزدى بۆ شوێنه‌كانيان.
هه‌ردوولا پرسى برهودانيان به ديموكراسى و بنياتنانى دامه‌زراوه‌كان و بههێزكردنيان له عيراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد و هاوڕا بوون كه ئه‌ڵمانيا و وڵاتانى دۆست ده‌توانن له‌مباره‌وه هاوكار و يارمه‌تيده‌ر بن.