فرۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا به‌هۆى بوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه سنوورى شێلادزێ بۆردوومان ده‌كه‌ن
به‌يانى ئه‌مرۆ شه‌ممه، جارێكى تر فرۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا به‌هۆى بوونى بنكه و باره‌گاكانى چه‌كدارانى په‌كه‌كه سنوورى شێلادزێ ى سه‌ربه قه‌زاى ئامێديان بۆردوومان كرد.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار له سنووره‌كه به ده‌زگاى ميديايى ( خواكوڕك ) ـى گوت :” له كاتژمێر 8 ـى به‌يانى ئه‌مرۆ شه‌ممه، تۆپخانه و فرۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا به‌هۆكارى بوونى بنكه و باره‌گاكانى چه‌كدارانى په‌كه‌كه سنوورى ناحيهى شێلادزێ ى سه‌ر به قه‌زاى ئامێدى بۆردوومان ده‌كه‌ن.”
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه گوتيشى:” بۆردوومانه‌كه تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامه .”