برازای عەبدولڵا پەشێو دەنگۆی سوكایەتی بە عەبدولڵا پەشێو بەدرۆی شاخدار ناو دەبات

خواكوڕك

پاش ئەوەی چەند میدیایەكی گوماناوی هەواڵی سوكایەتی كردن بە عەبدولڵا پەشێویان بڵاو كردەوە، گوایە عەبدولڵا پەشێو لەسەردانی دا بۆ سەر گۆڕی باوكی لە گەرەكی بێركۆتی نزیك ماڵی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، لەلایان پاسەوانەكانی ماڵی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران سوكایەتی بە شاعیری گەورەی گەلی كوردستان كراوە، داوای پشكنینی جانتان و مۆبایلی لێكراوە، بەڵام برازایەكی عەبدلڵا پەشێو ئەو هەواڵە بەدرۆیەكی شاخدار ناو دەبات.

برازای عەبدولڵا پەشێو فەرهاد پەشێو، كە خۆی لەگەڵ عەبدولڵا پەشێو بووە لەمیانی سەردانی كردنی بۆ سەر گۆڕی باوكی عەبدولڵا پەشێو لە گەرەكی بێركۆتی كۆنی شاری هەولێر بەخواكوڕكی گوت، ئەو دەنگۆیەی كە گوایە لەمیانی سەردانی كردنی عەبدولڵا پەشێو بۆ سەر گۆڕی باوكی لەلایان پاسەوانانی ماڵی سەرۆكی وەزیران سوكایەتی بە شاعیر گەورەی گەلی كوردستان كراوە، درۆیەكی شاخدارە، بەڵكو بەپێچەوانەوە، كاتێك عەبدولڵا پەشێو لەلایان پاسەوانەكان ناسراوبووە و زۆر رێز و حورمەتی گیراوە”.

هەروەها فەرهاد پەشێو دەلێت، بەهیچ شێوەیەك مۆبایل و جانتای عەبدولڵا پەشێوە پشكنینی بۆ نەكراوە، ئەمە درۆیەكی شاخدارە بەڵكو بەپێچەوانەوە، زۆر بەرێزەوە مامەڵە لەگەڵ پەشێو كراوە، هیچ بنەمایەكی نیە ئەو هەواڵە پێشتریش بۆ چەند ماڵپەرێك و میدیایەكی تر روونكردنەوەمان لەسەر ئەو بابەتە داوە كە ئەم هەواڵە دوورە لە راستی”.

شایانی باسە  چاودێرانی بواری میدیایی دەلێن جۆڕە میدیایەكی قێزەونی سیاسی كە جگە لە درۆ و چەواشەكردنی راستیەكان، هیچ كارە لە بواری میدیادا، دروست بووە، كە بەردەوام لەهەوڵی گەیاندنی رووداوەكان دایە بەشێوەی چەواشەكردن رای گشتی، دەست بۆ هەموو رووداوێك دەبات بۆ ناشرین كردنی لایانی سیاسی بەرامبەری، بۆیە ئەم میدیا تاقەت پروكێن و درۆزنە، هەموو هێلێكی سوری بەزاندووە، بەكار هێنانی شاعیری گەروەی وەك پەشێو بۆ ئامانجی سیاسی گلاو بۆگەن، نیشانەی ئەوەیە كە ئەو میدیایە هیچ سنورێك ئەخڵاق و ویژدان ناناسێت و جانەوەرێكی تەواو تێنووە بە خوێنی خەڵكی كوردستان”.

 

Back to top button