پەكەكە 5 هێزی چەكداری لە هەرێمی كوردستان هەیە مەترسیەكی گەورەی درووستكردووە

خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی چەندین ساڵە پەكەكە لە ناوچەی قەندیل بنكەو بارەگای داناون ‌و ژمارەیەك چەكدار لەو ناوچانە جێگیر كراون,ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات، هەبوونی ئەو هەموو هێزە چەكدارە لە باشووری كوردستان مەترسییە و دەڵێت: “پەكەكە بەشێك لە هۆكاری ئاڵۆزییەكانی كوردستانە”.
نازم هەركی، جێگری سەرۆكی لێژنەی ئاسایش و ئەنجومەنی خۆجێی لە پەرلەمانی كوردستان، راگەیاند: ” لە ئێستادا پەكەكە زیاد لە ٥ هێزی چەكداری لە باشووری كوردستان هەیە, كە بەشێكی زۆریان گواستۆتەوە بۆ شنگالن، لە كاتێكدا ماوەی ڕابردوو باس لە هەبوونی چەكداری پەكەكە كراوە لە سنووری هەڵەبجە، ئەمانە بۆ ئەمنییەتی كوردستان باش نین.”
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان دەلێت:” ناكرێت لە باشووری كوردستان كە خاوەنی پەرلەمان و حكوومەت و دامەزراوەی فەرمین، پەكەكە بە ئارەزووی خۆی و بە یاسای دارستان بە ئارەزووی خۆی هێز فراوان بكات و بۆ هەر كوێی بوێت، بیجووڵێنت و گوتیشی: “پەكەكە جگە لە قەندیل و مەخموور، شەنگالیشی بۆ خۆی كردووەتە سەربازگە، لە كاتێكدا بەهۆی پەكەكەوە زۆرێك لە رێكخراوە مرۆڤدۆست و ڕێكخراوە خێرخوازەكان لە شنگال كشاونەتەوە”.
لە كۆتایشدا ئەوەشی خستەڕوو، “بەهۆی سیاسەتی حكوومەتی عێراقەوە بۆ هاوكاریكردنی پەكەكە وای كردووە كە دنەیان بدات بۆ مانەوەیان.

Back to top button