ڕواێژکاری باڵای ئەڵمانیا: بە هیچ جۆرێک ناهێڵین ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆم ڕابگات  

 

ئولاڤ شوڵتز ، ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێکدا لە کۆنفرانسی ئاسایشیی میونشن گوتی : بەڕادەیەکی زۆر بێهیوا بووین لە نوێبوونەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران .

 

لە بەشێکی قسەکانیدا شوڵتز ئاماژە بەوە دەکات ، تەنیا ڕێگای نوێبوونەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران ئەوەیە ، بە بێ کات کوشتن و بەبێ مەرج بگەڕێتەوە ناو ڕێککەوتنەکە ، ئەگینا ئەنجامی دانووستانەکان بە شکست کۆتایی پێدێت .

لە کۆتاییشدا گوتی : ئێران لەوە دڵنیا بێت هیچکات ئەڵمانیا ناهێڵێت ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات بۆیە وا باشە ڕێبەری دینی ئێران خامنەیی بڕیاری کۆتایی خۆی بدات .

 

لە ئێستادا خولی هەشتەمی کۆبوونەوەکان بۆ نوێبوونەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران لە ڤییەننا بەردەوامە

Back to top button