هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی دەکات
لە بەردەوامیی کۆبونەوەکان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشیی میونشن ئەمڕۆ شەممە ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لهگهڵ ئيليسا سلۆتكين و ئادەم شیف ئهندامانى ئهنجومهنى نوێنهرانى ئهمهريكا كۆبووەوه
بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بوون .
لە بەشێکی دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەبارەت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق لە پێوەندی لە گەڵ چۆنیەتی فرۆشتنی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان گوتی : ئەم بڕیارە بەلای هەرێمی کوردستان قبوڵکراو نییە و هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی دەکات