كۆبوونەوەی هاوپەیمانی كورد،سەدرو سوننە ئەنجام دەدرێت

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، دوای گەڕانەوەی محەمەد حەلبۆسی سەرۆکی پەرلەمان بۆ عێراق کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەنێوان سەرۆك بارزانی وموقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر و هاوپەیمانی “سەروەری” ئەنجام دەدرێت

 

ئەلحەلبوسی لە ئێستادا لە 32ەمین کۆنفرانسی یەکێتی پەرلەمانتارانی عەرەب لە قاهیرەی میسر بەشدارە

 

سەرچاوەکە ئەوەشی وت: “یەکێک لە بابەتە سەرەکیەکان کە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت دووپاتکردنەوەی بەردەوامی ڕێککەوتننامەی هاوپەیمانی سیاسی سێ قۆڵیی و دۆسیەی نەوت و بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی ئەم دواییەیە”

Back to top button