میونشن ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئوردن کۆبۆوە

 

لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشیی میونشن و لە بەردەوامی کۆبوونەوەکاندا ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئوردن کۆبۆوە .

 

لەو کۆبوونەوەدا کە تەیدا ئەیمەن سەفەدی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردن ئامادە بوون گفتوکۆ دەربارەی پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن کرا و گرنگیی فراوانکردنی دەرفەتەکانی پەیوەندی و هەماهەنگیی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا دووپات کرایەوە

Back to top button