بە بڕیاری مەسرور بارزانی بەشی سێیەمی شەقامی 150 مەتری هەولێر تەواو دەكرێت

وهزارهتی شارهوانی رایگهیاند: دەست بە بەشی سێیەمی شەقامی 150 مەتری ههولێر دەكرێت.
له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشی سێیەمی شەقامی 150 مەتری هەولێر تەواو دەكرێت، كە ئەم بەشەیان شەقامی 150 مەتری لە یەكتربڕی هەولێر-بەحركە بە ڕێگەی هەولێر-گۆپاڵ، ڕێگەی سەرەكی دهۆك دەبەستێتەوە.
وهزارهتی شارهوانی رایدهگهێنێت: پرۆژەی شەقامی 150 مەتری پرۆژەیەكی ستراتیژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە، تا ئێستا دوو بەشی تری تەواو كراوە، لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەت بەشی سێیەمیشی تەواو دەكرێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا گرێبەستی ئەو بەشە لەنێوان سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر و كۆمپانیای هێمن گرووپ واژوو دەكرێت و دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت.