له سلێمانى تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه نه‌وتی كردبوو بههاوسهرهكهیدا و سوتاندبووی
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تهمهتبارێكيان ده‌ستگیركرد كه نه‌وتی كردبوو بههاوسهرهكهیدا و سوتاندبووی دواتر هه‌ڵاتبوو.
له راگه‌يێندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه 20-2-2022 راى گه‌ياند، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات لە بوونی رووداوێكی سووتانی ژنێك ئاگاداركرایه‌وه، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و دوای گواستنه‌وه‌ی ژنه‌كه بۆ نه‌خۆشخانه، ده‌ركه‌وت كه ڕێژه‌ی سووتانی جه‌سته‌ی ژنه‌كه لە 75%ـە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو كه ، دوای وه‌رگرتنی ووته له‌ژنه‌كه، ده‌ركه‌وت كه هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی (هـ، ڕ، ح) له‌دایكبووی 1997 له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا نه‌وتی پێدا كردوه و سوتاندوویه‌تی و دواتر به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون و خۆحه‌شاردان به‌ره‌و سنوور هەڵاتووە.
پاش رووداوەکە بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانرا لەماوەی 24 کاتژمێردا تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت.
له كۆتايى راگه‌يێندراوه‌كه پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه ، تۆمه‌تباری ناوبراو به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماددەکانی 406, 31 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.