بایدن و پۆتن سەبارەت بە کێشەی ئۆکراینا کۆدەبنەوە

 

ئۆفیسی ئیمانۆئێل ماکرۆن ، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ئاشکرای دەکات جۆبایدن و ڤلادمیر پۆتن سەرۆکی ڕووسیا سەبارەت بە کێشەکانی ئۆکراینا و گەیشتن بە چارەسەرێک کۆدەبنەوە .

کۆشکی ئەلیزە ” سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند ، ئیمانۆئێل ماکرۆن داوای لە سەرۆکی هەردووک وڵاتی ڕووسیا و ئەمریکا کردووە لە چوار چێوەی ” ئەمنیی ستراتیژیی ئەورووپا ” پێکەوە کۆببنەوە .

 

کۆشکی سپی دوابەدوای داوای سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاندووە ، جۆبایدنی سەرۆک کۆمار پێشنیاری فەڕەنسای بە ئەرێنی وەرگرتووە، بۆیەش ئەگەر پۆتن ئامادە بێت ئەوان ئامادەی دانووستانن بەو مەرجەی پێشتر ڕووسیا هێرش نەکاتە سەر ئۆکراینا  .

هاوکات ڕووسیا ئامادەیی خۆی بۆ ئەم پێشنیارە دەربڕیوە .

سەرچاوە ، ڕادیۆ فەردا

Back to top button