وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ئاگادارییەک دەداتە بانکەکان
وەزارەتی دارایی، گشتاندنێکی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتیییەکانی بانکەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و تێیدا هاتووە، سەرجەم بانکەکان ئاگادار دەکەینەوە بە هیچ جۆرێک دەستکاری سیولەی نەختێنەیی دانراوی ئەژمێرە جیاوازەکانی هاووڵاتییان نەکرێت
لە بەشێکی دیکەی ئاگادارییەکەدا هاتووە ” بە مەبەستی پێداچوونەوە و رێکخستنەوەی کاروباری بانکەکان و گەڕانەوەی متمانە بۆ بانکەکان لای هاووڵاتییان، هەروەها بە گەڕخستنەوەی جموجۆڵی بانکی، بە هیچ جۆرێک دەستکاری سیولەی نەختێنەی دانراوی ئەژمێری جیاوازەکانی هاووڵاتییان نەکرێت”.