شەقامە ناوخۆییەکانی گەرەکی نەسیج لە ھەولێر کۆنکریت و قیڕتاو دەکرێن
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، گوژمەی (٣٤١,٥٣٤,٠٠٠) دینار تەرخان کراوە ، بەمەبەستی جێبەجێ کردنی پڕۆژەی دروستکردنەوە و قیڕتاوکردن و کۆنکریت کردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەرەکی نەسیج لە پارێزگای ھەولێر وەک قۆناغی یەکەم
دەقی ڕاگەیاندراوەکە
لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بۆ تەواوی ناوچەکانی کوردستان، حکومەتی ھەرێم ڕەزامەندی دا بە تەرخانکردنی گوژمەی (٣٤١,٥٣٤,٠٠٠) دینار، بەمەبەستی جێبەجێ کردنی پڕۆژەی دروستکردنەوە و قیڕتاوکردن و کۆنکریت کردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەرەکی نەسیج لە پارێزگای ھەولێر وەک قۆناغی یەکەم.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢١ی شوباتی ٢٠٢٢